کورته ژیاننامه‌ی ئانتۆنی گیدێنز
ئانتۆنی گیدێنز له 18ی ژانوییه‌ی 1938 له گه‌ڕه‌کی ئێدمۆندتۆنی شاری له‌نده‌ن له‌دایک بووه. یه‌که‌م ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌که‌یه‌تی که چووه‌ته زانکۆ. گیدێنز ده‌وره‌ی کارناسی له رشته‌ی کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی له زانستگای هال ته‌واو ده‌کات و هه‌ر له‌وێش بوو که له ده‌روونناسییه‌وه روو له کۆمه‌ڵناسی ده‌کات و موتاڵای جیددی خۆی له‌م رشته‌یه‌دا ده‌ستپێده‌کات و و به‌دوای ئه‌ودا ده‌وره‌ی ماسته‌ر(فوق لیسانس) له کۆلێجی ئابووری و زانسته سیاسییه‌کانی زانستگه‌ی له‌نده‌ن، که دواتر سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و زانستگه‌یه ده‌کات، ته‌واوده‌کات.
گیدێنز دوای وه‌رگرتنی پله‌ی ماسته‌ر خه‌ریکی وانه‌گووتنه‌وه له زانکۆکانی ئینگلستان، کانادا و ئه‌مریکا ده‌بێت. وانه‌گووتنه‌وه له زانستگه‌ی کالیفۆڕنیا(UCLA) له ترۆپکی شۆڕشه‌کانی خوێندکاریی دژ به کولتووری ده‌یه‌ی 1960 ده‌بێته هۆی زۆربوونی ئه‌زموونه‌کانی و هه‌ندێک که‌مایه‌سی کۆمه‌ڵناسی ئه‌وروپایی و چه‌پی به‌و ناساند. گیدێنز له کۆتایی ده‌یه‌ی پڕ له کێشه‌و هه‌رای شه‌ست گه‌ڕاوه بۆ ئینگلیستان و خوێندنی دوکتۆرای کۆمه‌ڵناسی له ساڵی 1976 له زانستگه‌ی که‌مبریج ته‌واوکرد و هه‌ر له‌وێش خه‌ریکی وانه‌گووتنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه بوو؛ هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێک له کتێبه‌کانی خۆی پێش ته‌واوبوونی ده‌وره‌ی دوکتۆرا به چاپ‌گه‌یاند.
یه‌که‌م کتێبی له ژێر نێوی '' سه‌رمایه‌داری و تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تیی نوێ'' له ساڵی 1971 به چاپ‌گه‌یشت و ئێستاکه‌یش دوای تێپه‌ڕبوون سی‌وچه‌ند ساڵ هه‌روه‌ها به رێژه‌یه‌کی زۆر‌له‌سه‌رێ چاپ ده‌کردڕێته‌وه.دوای ئه‌ویش زنجیره وتارگه‌لێکی کۆمه‌ڵناسانانه‌ی سرنجراکێشی نووسی که ده‌توانین به‌و کتێبانه‌ی خواره‌وه ئاماژه بکرێ:
پێکهاته‌ی چینایه‌تیی وڵاتانی پێشکه‌وتوو(1973)، بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کان له تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تیدا(1979)، ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌وڕۆ‌یی له‌سه‌ر ماتریالیسمی مێژوویی(1981)، بنیاتی کۆمه‌ڵگا: تیۆری پێکهاته‌یی(1984)، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و تووندوتیژی(1986)، سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵناسی و تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تی(1995) ئه‌و کتێبانه‌ن که له ناوبانگێکی زیاتر به‌هره‌مه‌ندن. گیدێنز له 18 زانستگه‌ی وه‌ک که‌مبریج، LSE، بۆستۆن، هاروارد، نیۆیۆرک، کالیفۆڕنیا، سته‌نفۆڕد و سۆربۆن و هتد وانه‌ی گوتوه‌ته‌وه و له ساڵی 1986 له زانستگه‌ی که‌مبریج پله‌ی '' مامۆستای ته‌واو'' گه‌یشتووه.
گیدێنز له ساڵی 1985 به‌رپرسیارێتی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی گه‌وره‌و سه‌رکه‌وتووی پاڵیتی(Polity Press) و بلاکوێڵ- پاڵیتی(Blackwell- Polity) و ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیشی به ئه‌ستۆ‌بوو. هه‌روها گیدێنز له ساڵی 1997 هه‌تا 2003 سه‌رۆکایه‌تی کۆلێجی ئابووری و زانسته سیاسییه‌کانی زانستگه‌ی له‌نده‌ن(LSE) ی له ئه‌ستۆ بووه و له‌م ماوه‌دا زانستگه‌ی ناوبراوی به یه‌کێک له باشترین شوێنه‌کانی ئاکادمیکی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له جیهاندا گه‌یاند. ئه‌و توانی کۆمه‌ڵه‌ڵێک له باشترین هێزه‌کانی فکری بۆ لای LSE رابکشێ و به‌رنامه‌گه‌لی نێوان‌ڕشته‌یی نوێ بنیات بنێت. یه‌کێک له ده‌غده‌غه‌کانی گیدێنز پێکهێنانی فه‌رهه‌نگێکی گشتی له بواری زانسته‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه‌و هه‌تا راده‌یه‌کی زۆریش له‌م‌باره‌یه‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
بیروڕای سیاسی گیدێنز به دوای هاتنه ناو LSE پڕڕه‌نگتر بوون. ئه‌و به له‌چاپدانی کتێبگه‌لی وه‌ک ئه‌وبه‌ری چه‌پ و ڕاست(1994)، رێگای سێهه‌م: ژیاندنه‌وه‌ی سۆسیال دیموکڕاسی(1998)، جیهانی ره‌ها(1999)، رێگای سێهه‌م و ره‌خنه‌کانی (2000)، و حیزبی کرێکاری نوێ و ده‌بێ به‌ره‌و کامه لا بڕوات؟(2002)، خۆی وه‌ک بیرمه‌ندی سه‌ره‌کی سوسیال دێموکراسیی نوێ ناساند و دیسان باسه‌کانی تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی رۆژ ئاشت کرده‌وه.
ژمارێک له کتێبه‌کانی گیدێنز به‌شێکن له پڕفرۆشترینی ئه‌و کتێبانه که تایبه‌تن به زانستگاکان. گیدێنز له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا چوارده خه‌ڵاتی جۆربه‌جۆر و دوکتۆرای شانازیی له بنکه زانستییه‌کانی به‌ناوبانگی جیهانی وه‌رگرتوه و له ساڵی 2002 دا خه‌ڵاتی ئاستروریاس ناسراو به نۆبێلی ئیسپانیای وه‌رگرتوه. گیدێنز راوێژکاری جێی باوه‌ڕی تۆنی بلێر(سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئینگلستان) ه بووه‌وه بۆ زۆر شوێنی جیهان سه‌فه‌ری کردوه و له‌گه‌ڵ زۆر رێبه‌ری سیاسی و سه‌رۆکی وڵاتان سه‌باره‌ت به رێگای سێهه‌م گفتوگۆی کردوه. زۆربه‌ی سۆسیال دێموکراته‌کانی جیهان شوێنیان لێوه‌رگرتووه و رێنوێنیه‌کانی گیدێنز له‌سه‌ر هه‌ندێک له رێبه‌رانی ئامریکای لاتین، ئاسیا، ئوستڕاڵیا، ئه‌مریکا و ئه‌وروپا شوێندانه‌ر بووه. بیروڕای گیدێنز هه‌روه‌ها شوێنێکی به‌رچاو و قوڵی له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی حزبی کرێکاری نوێی ئینگلستان داناوه. ده‌وڵه‌ته‌کانی کلینتۆن، بلێر و گێرهارد شرۆدێریش له هه‌ندێک شوێن سرنجیان ده‌دایه بیرۆرای گیدێنز و ره‌چاویان ده‌گرد. گیدێنز لایه‌نگرێکی تووندی تیمی تۆپێنی ''تووتنهام هاتسپار''ه. دوو کچ و برایه‌کی بچووکتر له‌خۆی هه‌یه و ئێستا(دوای ساڵی 2003) کاتی خانه‌نشینی خۆی ده‌باته سه‌ر، به‌ڵام هێشتاش به پێشکه‌شکردنی وتار له وڵاتان و زانسگه‌کانی جۆراوجۆری جیهان و به‌چاپ‌گه‌یاندنی کتێبگه‌لی تازه و داهێنانی بیروڕا خه‌ریکه. گیدێنز نازناوی'' لۆرد''ی له مه‌له‌که‌ی ئینگلستان وه‌رگرتوه و به نوێنه‌رایه‌تی حیزبی کرێکار له مه‌جلیسی لورده‌کانی ئینگلستاندا به‌شداری ده‌کات.
وه‌رگێڕ
تێبینی: بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ژیاننامه له‌م سه‌رچاوانه که‌ڵک وه‌گیراوه:
http://en.wikipedia.org/wiki/Anthony_Giddens http://www.theory.org.uk/giddens.htm
http://www.guardian.co.uk/global/2007/jun/04/anthonygiddens
http://www.ldb.org/giddens.htm
http://www.librarything.com/author/giddensanthony
دوورنیگای نه‌زمی جیهانی[1]
فرێد هالیده‌ی(Fred Halliday) : به‌خێرهاتنی ئێوه ئاماده‌بوانی به‌رێز ده‌که‌م بۆ یه‌که‌م به‌ش له زنجیره وته‌کانی سه‌رۆکی زانستگای LSE [2]. من له به‌شی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی زانستگای LSE خه‌ریکی وان گووتنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌م. بۆ من جێگای خۆشحاڵییه که سه‌رۆکی زانستگا بڕیاری داوه که یه‌که‌م ووته‌ی خۆی له‌سه‌ر بابه‌تێکی نێونه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌ش بگات.
نزیک به 20 ساڵه که له‌م زانستگایه سه‌رقاڵی کارم و هاوکاری له‌گه‌ڵ تۆنی گیدێنز بۆ من شانازییه‌کی گه‌وره‌یه. یه‌کێک له کاره‌کانی تۆنی، وه‌ک که‌سێک که له لایه‌نی جۆربه‌جۆره‌وه ده‌ڕوانێته کاره‌کانی، په‌ره‌پێدانی دانیشتنه‌کان و باسگه‌لی له‌م بابه‌ته له زانستگادا بۆ داڕژتنی فه‌رهه‌نگێکی گشتی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه. داوا له ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌م که سرنج بده‌نه یه‌که‌م وته‌ی ئه‌م زنجیره باسانه.
تۆنی گیدێنز: فرێد زۆرت سپاس ده‌که‌م. منیش به نۆبه‌ی خۆم ده‌بێ بڵێم که فرێد هالیده‌ی یه‌کێکه له شوێندانه‌رترین بیرمه‌ندانی LSE و یه‌کێکه له باشترین کارناسانی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان. له کۆتایی قسه‌کانی مندا له‌گه‌ڵ فرێد باسێکی چووکه‌مان ده‌بێ پێکه‌وه و چه‌ند خووله‌کێکیش بۆ وڵامدانه‌وه به لانیکه‌م یه‌ک یان دوو پرسیار له لایه‌ن ئاماده‌بوانی کۆڕه‌که. هه‌ربۆیه به که‌مێک دڵه‌خورپه‌وه چاوه‌ڕوانی پرسیاره‌کانی فرێد ده‌بم که له کۆتایی وته‌کانی مندا ده‌یانکات.
سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌ک ده‌که‌م و به‌تایبه‌تی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که تازه هاتوونه‌ته نێو LSE ه‌وه. هیوادارم که ئێوه‌یش LSE تان به‌قه‌ت من له باری فکری و هزرییه‌وه پێ چالاک و پڕجموجۆڵ بێ و له زنجیره وته و دانیشتنه جۆراوجۆر وگشتییه‌کاندا که LSE به‌ڕێوه‌یان‌ده‌بات به‌شدار بن. دڵنیام که ئێره باشترین شوێنی فکری له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه.
له‌م زنجیره باسانه‌دا پێنج بابه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌م. ده‌توانم بڵێم که هه‌مووی ئه‌م باسانه سه‌باره‌ت به رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانن. هه‌موویان سه‌باره‌ت به داهاتووی هه‌ندێک له رێکخراوه جیهانییه‌کانن و له‌سه‌ر ژیانی ئێمه شوێن‌دانه‌رن. ئه‌مرۆ سه‌باره‌ت به‌و هێزانه قسه ده‌که‌م که ده‌توانن کۆمه‌ڵگا تووشی گۆڕان بکه‌ن. له وتاری داهاتوودا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه له ئاستی جیهانی‌دا قسه ده‌که‌م. وته‌ی سێهه‌م تایبه‌ته به باسی نابه‌رابه‌ری جیهانی و وته‌ی چواره‌میش تایبه‌ته به داهاتووی "بنه‌ماڵه"و گۆڕانکارییه جیهانییه‌کان له خێزاندا که به باوه‌ڕی من گرنگایه‌تی ئه‌و باسه له گرنگایه‌تی رێکخراو و ئه‌نیستیتۆ گه‌وره‌کان که‌متر نیه. پێنجه‌مین و ئاخرین وتاریش تایبه‌ت به داهاتووی دێموکراسی ده‌بێت.
بابه‌تێک که ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م بارودۆخی نه‌زمی جیهانی و ئه‌وه‌ی که ئێمه چۆن به‌م دۆخه هه‌نووکه‌ییه گه‌یشتووین. چاوێک به دوورنیگاکانی جیهانیشدا ده‌خشێنم. کاتێک که ئه‌م باسه دێته‌گۆڕێ، ده‌بێ له رووداوی 11 سێپتامبره‌وه ده‌ست‌پێ‌بکه‌ین؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م رووداوه هۆکارێکی گرنگ و نوێی نه‌ته‌نیا له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی تایبه‌ت، به‌ڵکوو له کۆی سیسته‌می جیهانی‌دا هێنایه‌ئاراوه. ئه‌مڕۆژانه هه‌مووی ئێمه یادداشت و راپۆڕتگه‌لێکمان له رۆژنامه‌کان به‌رچاو که‌وتووه و له‌وێدا ئیده‌عا ده‌کرێ دوای هیرشی تێڕۆریستی بۆسه‌ر نیۆیۆرک و واشینگتۆن و دوای رووداوی 11 سێپتا‌مبر، جیهان به‌هێچ‌شێوه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی پێش رووداوه‌که ناچێت.
ئایا به‌ڕاستی جیهان هیچکات وه‌ک پێشتری خۆی ناچێت؟ دوو وڵامی جیاواز و ده‌توانم بڵێم ده‌ژه‌به‌ر به‌م پرسیاره دێته‌ئاراوه: یه‌که‌م به‌رسڤ ئه‌وه‌یه که جیهان بۆ ئه‌وانه‌ی که له ئامریکادا ده‌ژین وه‌کوو جاران نامێنێته‌وه، چوونکه ئه‌و ئاسایش و پۆشش و جیاوازبوونی ئه‌مریکا که هێزه زۆره‌که‌ی له رووداوگه‌لی جیهانی‌دا بۆی به‌خه‌ڵات هێنابوو، ده‌توانین بڵێین که ئیتر بۆ هه‌میشه نه‌ماوه. ئه‌و هه‌ست به ئاسایش و هه‌ستی به‌ری‌بوون له زیان که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مریکا هه‌یانبوو له‌ناوچووه و بێگوومان له داهاتوویه‌کی نزیکیشدا ناگه‌ڕێته‌وه. لێره‌دا شتێکی تازه روویداوه که ته‌نیا تایبه‌ت به ئه‌مریکا نیه و جیهانییه و له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه فاکتۆڕه‌کانیشی هه‌ر به‌شێوه‌ی رووداوێکی جیهانی گه‌ڵاڵه‌کراوه . من دیسان ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
ئێستاکه له پاشهات گه‌لێک که ئه‌م رووداوه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت زانیارێکمان نیه، چوونکه له سه‌ره‌تای ئه‌م گه‌مه‌یه‌داین. نازانین که ئه‌م رووداوه گۆڕانکارییه‌کی سه‌ره‌کی له شێوازی پێکدادان و تووندوتیژی دێنێته‌ئاراوه یان نا؟ ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م مه‌یدانه‌ش ته‌نیا وڵاته‌کان نین و ئه‌کته‌ره غه‌یره ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌یش که له تۆڕگه‌لێک له ئاستی جیهانی‌دا چالاکن،له‌م که‌ش‌وهه‌وایه‌دا ده‌رگیرن. ئه‌م رووداوه مومکینه گۆڕانێکی سه‌ره‌کی بێنێته ئارواه. هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاکه‌یش نازانین که ئه‌و گۆڕانه سه‌ره‌کییه چییه. به‌ڵام نیشانه‌گه‌لێکی به‌ڕچاو حیکایه‌ت له‌وه ده‌که‌ن که جیهان هیچکات وه‌ک پێشتری خۆی نامێنێته‌وه. مه‌به‌ست له جیهانیش ته‌نیا ئه‌مریکا نیه. به باوه‌ڕی لایه‌نگرانی ئه‌م روانگه‌یه بۆی هه‌یه که له داهاتوودا گۆڕانێکی به‌رچاو و سه‌ره‌کی له شێوه‌کانی تووندوتیژی که له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا ده‌یانبینین، دێنه‌ئاراوه.
به‌لام وڵامی دووهه‌م، به دژی وڵامی یه‌که‌م و ته‌نانه‌ت له بارێکه‌وه وڵامێکی به‌هێزتریشه و ئه‌ویش ئه‌وه‌که جیهان له زۆر باره‌وه وه‌ک جاران ده‌مێنێته‌وه. دوو خاڵی گرنگ له‌م وڵامه‌دا ده‌که‌ونه به‌رچاو. یه‌که‌م ئه‌وه‌یکه ته‌نانه‌ت دوای رووداوێکی له‌م ئاست و
قه‌واره‌یه‌دا، دوای مه‌ودایه‌ک باروودۆخ ئاسایی ده‌بێته‌وه. به واتایه‌کی‌تر دوای مه‌ودایه‌ک چه‌شنێک له هه‌ست به هێمنی و ئاسایش، که خه‌ڵک له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دنیایه‌کی پڕ له مه‌ترسی ده‌یانبێت، ده‌گه‌رێته‌وه.
ئه‌گه‌ر من به هۆی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌کارکه‌وتو‌وه ببورن، ئه‌م باروودۆخه ئاساییه له‌گه‌ل کاتێک به‌راورد ده‌که‌م که ئێوه خه‌ریکی لێخوڕینی ماشێنن که پڕێکدا رووداو و خۆپێکدادانێکی دڵته‌زێن و گه‌وره ده‌بینن. ئه‌گه‌ر له کاتی لێخوڕینی ماشینه‌که‌تان له په‌نا رووداوی دڵته‌زێنی خۆپێکدادانێک ره‌دبن که چه‌ند که‌سێک گیانیان له‌ده‌ستداوه، چی ده‌که‌ن؟ ئیمکانی هه‌یه که بۆ چه‌ند ساتێک هێدیتر و له‌سه‌ره‌خۆتر لێ‌بخورن. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که له‌وکاته‌دا تووشی هه‌ندێک مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه و له باری ده‌روونیه‌وه تووشی حه‌په‌سان بوون که وه‌کووو شۆفیرێکیش شتێکی ئاساییه و ده‌شبێ راچڵه‌کێن. دوای 11 سێپتا‌مبر و له‌پڕێکدا له‌گه‌ڵ مه‌ترسیگه‌لێکی جوراوجۆر رووبه‌ڕوو بووینه‌ته‌وه که ئیمکانی هاتنه پێشی بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌یه. له جیهانی نوێ‌دا خه‌سارگه‌لێکی جۆراوجۆر و له چه‌شنێکی نوێ هاتوونه‌ته ئاراوه. به‌ڵام له باری ده‌روونی‌یه‌وه ناتوانین له جیهانێکدا بژین که هه‌رده‌م و له هه‌ر شوێنێک خۆمان له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌م مه‌ترسیگه‌له رووبه‌ڕوو ببینه‌وه. ده‌توانین هه‌ندێکیان فه‌رامۆش بکه‌ین و سرنجییان نه‌ده‌ینێ، بۆیه له کاتی لێخوڕینی ماشێن‌دا، که ئه‌و خۆپێکدادانه ده‌بینی، دوای مه‌ودایه‌ک خێراییتان زیاتر ده‌که‌ن و ئیمکانی هه‌یه که دوای تێپه‌ڕبوونی کاتژمێرێک دیسان بگه‌رێنه‌وه سه‌ر خێرایی جارانتان پێش دیتنی خۆپێکدادانه‌که. له ئه‌مریکایشدا چه‌شنێک گه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر باروودۆخی ئاسایی دێته‌پێش و وڵاتانی دیکه‌ی جیهانیش که ئه‌م رووداوه شوێنی له‌سه‌ر داناون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر باری ئاسایی خۆیان؛ به‌ڵام ماوه‌ی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه نازانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه له ئاسه‌واره‌کانی درێژخایه‌نی ئه‌م رووداوه بێ ئاگاین.
خاڵی دووهه‌م گرینگایه‌تییه‌کی زیاتری هه‌یه و من وه‌ک '' هۆکاری ده‌ی سێپتا‌مبر'' ی ناو ده‌به‌م. زۆرتری ئه‌م وته‌ی ئه‌مڕۆکه و وتاره‌کانی داهاتووم سه‌باره‌ت به ده‌ی سێپتا‌مبر ده‌بن نه‌ک یازده‌یه‌م. مه‌به‌ستم له ده‌یه‌می سێپتا‌مبر، جیهان به شێوه‌یه‌که که پێش ئه‌م رووداوه بووی. جیهان به‌ر له ئه‌م رووداوه، زۆربه‌ی کارگێره شوێنداره‌کان، دابه‌شکردن و بۆچوونگه‌لێک که به دوای رووداوه‌که‌ی یازده‌ی سێپتامبردا خۆیان نیشاندا، له‌خۆیدا هه‌یبوو. بۆ ئه‌وه‌یکه بزانین له یازده‌ی سێپتامبردا چی روویداوه،ده‌بێ ئانالیز و شڕۆڤه‌یه‌کی بنه‌مایی‌مان له ره‌وتی کاروبار و رووداوه‌کان له کۆمه‌ڵگای جیهانی‌دا هه‌بێ. ئه‌م شڕۆڤه بنچینه‌ییه ده‌بێ به وردبوونه‌وه له ئاکامه‌کانی ژیان له دونیایه‌کی گلۆباڵ‌دا و باسی به‌جیهانی‌بوونه‌وه ده‌ستپێ‌بکات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌م باسه له‌ناکاو و به‌ناچار وه‌ک زه‌رووره‌تێکی لێهاتووه. گوومان له‌وه‌دا نیه که ئێمه له جیهانێکی زۆر پێکه‌وه گرێدراوتر له جیهانی نه‌وه‌کانی پێشوو ده‌ژین و گوومانیش له‌وه‌دا نیه که ئه‌م هێرشه له بارێکه‌وه یه‌کێکه له به‌ڵگه‌کانی پێکه‌وه گرێ‌دراو بوونی جیهان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه تۆڕێکی گه‌وره له ئاست وڵاتانێکی زۆردا تێیدا ده‌خیل و چالاک‌بوون.
به‌شی زۆری ئه‌م وتاره ته‌رخان ده‌که‌م به دۆخی ئێستاکه‌ی جیهان به له‌به‌رچاوگرتنی باسی به‌جیهانی‌بوون (Golibalisation) و له کۆتاییشدا به کورتی ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که سه‌ره‌تا هێنامه به‌رباس.
کۆتایی به‌شی یه‌که‌م
ئه‌م وتاره له رێکه‌وتی 7ی نۆڤه‌مبری 2001 به‌رێوه‌چووه.The future of the World order 3
[2] London School of Economics and Political Science
* ئه‌م بابه‌ته بۆ یه‌که‌مجار له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستدا بڵاوکراوه‌ته‌وه



