گیراوی سیاسی کورد هه‌ڕه‌شه‌ی له سێداره‌دانی لێ‌کرا.
به پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی له گرتووخانه‌ی ئێوین به ده‌ستمان گه‌یشتووه، گیراوی سیاس کورد عه‌لی حه‌یده‌ریان سێ ڕۆژ له‌مه‌و پێش له لایه‌ن کار به ده‌ستانی ئیتلاعاته‌وه بانگهیشت کراوه که ئه‌و کاره بووته هۆکاری نیگه‌رانی گیراوانیتر،که گوایه عه‌لی حه‌یده‌ریان به مه‌به‌ستی جێ به‌جێکردنی حوکمه‌که‌ی گوازراوه‌ته‌وه،به‌ڵام دواتر ئاشکرا بوو که کار به ده‌ستانی ئیتلاعات داوایان له ناو براو کردووه که هاوکاری ئه‌وان بکات و له پێش کامێرا ئاماده ببێت و دوای لێبوردن بکات.
کار به ده‌ستانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ویان له ناوبراو کردووه که ئه‌گه‌ر هاوکاریان نه‌کات وه‌ک ئێحسان فه‌تاحیان حوکمه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌که‌ن و له سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
به پێ سه‌رچاوه‌که‌مان گیراوی کورد عه‌لی حه‌یده‌ریان ته‌سلیمی ئه‌و خواسته هێزه‌کانی ئیتلاعات نه‌بووه و ئاماده نه‌بووه که دوای لێبوردن بکات.
zananeazarmehr




