ماڵپه‌ڕی به‌یان کار و چالاکییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی به‌یان که له رێکه‌وتی 5 ی ژوئه‌نی 2009 له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چالاکی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران که له وڵاتی بلژیک نیشته‌جێن، دامه‌زراوه و له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، مافی مرۆڤ، ژنان، ئه‌ده‌ب و هوونه‌ر و ...هتد له ناوه‌ندنی نیهاده ئوروپائیه‌کان واته بروکسێل چالاکی به‌ڕێوه ده‌بات. به‌یان له پێته‌ختی یه‌کێتی ئوروپادا هه‌وڵ ده‌دات بۆ ناساندن و پێشکه‌شکردنی پێناسه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران و له رێگای به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕ و کۆنفڕانس و کۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی یه‌کێتی ئوروپا، هه‌رچی زیاتر سرنجی ئوروپائییه‌کان بۆ لای کێشه جۆربه‌جۆره‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی نێو ئێران رابکێشێت. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته، ئه‌نجوومه‌نی بیان پێشوازی ده‌کات له ناردنی بابه‌تی پێوه‌ندیدار، به‌شداریکردن له کار وچالاکییه‌کان، هاوکاریی و ئه‌ندامه‌تی و هه‌رچی چالاک‌تر و به‌ناوه‌ڕۆکترکردنی پلان و به‌رنامه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی به‌یان.
ئێوه‌ی به‌ڕێز له هه‌ر یه‌ک له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه ده‌توانن یارمه‌تی ئه‌نجوومه‌ن و ماڵپه‌ڕی به‌یان بکه‌ن:
مافی مڕۆڤ
کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
سیاسی
ئه‌ده‌ب و هوونه‌ر
ژنان
جۆراجۆری و ئیتنگره‌یشن(Diversity & Integration)
وێنه
فیلم
...
ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌توانن بابه‌ته‌کانی خۆتان بۆ ئیمه‌یل ئادره‌سی beyan.belgium@gmail.com بنێرن
پێشه‌کی سپاسی یارمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌ین
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری به‌یان




